به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "AKSAM" ، ئه‌و نوسه‌ره چه‌ندین جار ده‌ستدرێی كردۆته سه‌ر ئه‌و كچه و دایكی كچه‌كه كه خزمه‌تكاری بووه ئاگاداری رووداوه‌كه بووه.
حوسێن ئۆزمه‌ز، نوسه‌ری رۆژنامه‌ی "VAKIT" بووه و چه‌ندین ساڵه له بواری رۆژنامه‌نووسی كار ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی ئه‌و رووداوه نه‌كردووه ته‌نیا ئاماژه‌ی به قسه‌كانی ئه‌و كچه چارده ساڵانه‌كردووه كه له راپۆرتی پۆلیسدا به‌و شێوه‌یه باسی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی كردووه: ده‌گریام و داوام له حوسێن ده‌كرد كه وازم لێ بێنێ، دواتر به دایكم گوت به‌ڵام دایكم ته‌نیا داوای له حوسێن كرد كه ئازارم پێی نه‌گه‌یه‌نێ.
پێی ده‌چێ دایكی ئه‌م كچه به هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی نه‌یوێرابێ هیچ قسه‌یه‌ك بكات.
رۆژنامه‌ی "VAKIT" هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی كه بۆ نوسه‌ری رۆژنامه‌كه‌ی هاتۆته ئاراوه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: پیلانێكه بۆ پیس كردنی ناوبانگی ئه‌م نوسه‌ره گه‌وره‌یه.