كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی 14 حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی به‌رزترین ئۆرگانی حیزب، به‌شداری فكری له كۆنگرهكهیاندا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه كه له ماڵپه‌ری ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه بڵاوبۆته‌وه:
ئاگاداری كومیته‌ی ئاماده‌كاری كونگره‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب

ئاگاداری
خه‌ڵكی مافخوازی كوردستان!
ئهندامانو لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
هه‌روه‌ك ئاگادارن، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وه‌ك رێبهرو رێكخه‌ری جووڵانه‌وه‌ی میللی دێموكراتیكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تا ئێستا سه‌ربه‌رزانه 13 كۆنگره‌ی خۆی به‌ستووه‌و بڕیاری داوه له‌م ساڵدا چوارده‌یه‌مین كۆنگره‌ی خۆی پێك بێنێ. به مه‌به‌ستی پێكهێنانی دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر بۆ هه‌رچی به‌پێزو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان، كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، بڕیاری داوه لینكێكی تایبه‌ت به كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م له سایتی كوردستان میدیادا ته‌رخان بكات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆنگره‌وه.
داواكارین له نووسینی بابه‌ته‌كاندا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگرن:
1ـ بابهتهكان به فایلی Word بنێرن‌و له نووسینه‌كاندا، رێنووسی كوردی به ته‌واوی ره‌چاو بكه‌ن.
2ـ داواكارین له پێشه‌كیی دوورودرێژ خۆ ببوێرنو راسته‌وخۆ بچنه نێو بابه‌ته‌كه‌وه.
3ـ كاتێ ره‌خنه له یه‌كێ یان چه‌ند به‌ندی بهرنامهپێڕهو ده‌گرن، به‌ندی پێشنیاریی خۆشتان بخه‌نه روو.
4ـ تا بۆتان ده‌كرێ، بابهتهكان كورت‌و پوخت بن تا كه‌ڵكی باشتریان لـێ وه‌ربگیردرێ.
5ـ ئهندامانو لایه‌نگرانی ئاشكرای حیزب، ناوی خۆیان به‌سه‌ر بابه‌ته‌كانه‌وه بنووسن‌و ئه‌ندامانی نهێنی، ده‌توانن به ناوی خوازراوه‌وه، بابه‌ته‌كانیان به‌ڕێ بكه‌ن.
6ـ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕێكی دیكه‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه، له سه‌ر سایتی ناوه‌ندیی حیزب بڵاو ناكرێنه‌وه.
تێبینی: ته‌نیا ئه‌و بابه‌تانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه بۆ ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه نێردرابن:
info@kurdistanmedia.com
كومیته‌ی ئاماده‌كاری
كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
7/2/1387