كۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "UNHCR " توركیای به هۆی كوژرانی 5 په‌نابه‌ر له‌و وڵاته ئیدانه كرد و خوازیاری وه‌ڵامی پێویست له‌و باره‌وه بوو.
ماڵپه‌رێكی ئیلێكترۆنی (سۆۆن سایفا)ی توركیا وێرای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند: تا ئێستا به‌رپرسانی توركیا وه‌ڵامی پێویستیان به‌و داواكارییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌داوه.

به پێی راپۆرتی "UNHCR " پۆلیسی توركیا له رێكه‌وتی 23ی ئه‌م مانگه 60 په‌نابه‌ری ئێرانی و سوری و عێراقی به مه‌به‌ستی سنورداشكردن دێنێته سنووری عێراق و دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه 18 كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه وه‌رناگیرێنه‌وه، پۆلیسی تورك په‌نابه‌ركان ناچار ده‌كات كه خۆ به چۆم دابده‌ن و به هۆی ئه‌وه‌ی مه‌له‌یان نه‌زانیوه 5 په‌نابه‌ر له ئاوه‌كه‌دا قوم ده‌بن.
ته‌نیا یه‌كێك له كوژراوه‌كان دیاره كه ئێرانییه، ئه‌وانی دیكه تا ئێستا دیار نیین خه‌ڵكی چ وڵاتێك بوون.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نوێنه‌رایه‌تی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه گرتووه كه له چۆمه‌كه رزگاریان بووه.