دادگای شۆرشی "قۆم" له ئێران بریاری له سێداردانی دوو كه‌سی جێبه‌جێ كرد كه تاوانه‌كه‌یان كرین و فرۆشتنی ماده سركه‌ره‌كان راگه‌یاندراوه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی دادگای شۆرشی ئێران رایگه‌یاندووه: ئه‌مرۆ به‌یانی ئه‌م بریاره دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه جێبه‌جێ كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵنێری "فارس"یه‌كێك له‌و تاوانبارانه كه ته‌مه‌نی 47 ساڵه بری 240 گرم هێرۆئینی لێ گیراوه و ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه به‌ند كراوه.
هه‌ندێك له "ته‌نز په‌ردازانی" ئێرانی پێیان وایه له ئێران تا تاوانه‌كه كه‌متر بێ سزاكه زیاتره.
یه‌كێك له تاوانباران جگه له سێداردانی به سزای ماددی ( 40 ملیۆن و 800 هه‌زار تمه‌ن ) و به لێدانی 74 قامچی سزا دراوه. دادگای شۆرشی قوم راینه‌گه‌یاندووه كام بریار زووتر له‌وانی دیكه ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌م دووكه‌سه له به‌ندیخانه‌ی شاری "قوم" له سێداره دراون.