ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 8ی بانه‌مه‌ر، له پێكدادانێكدا له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دوو سه‌ربازی تورك كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر به‌ر له ئێستا، له پێكدادانێكدا له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌ی "بینگۆل"، دوو سه‌ربازی تورك كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له توركیا وێرای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه رایانگه‌یاند: شه‌ر و پێكدادانه‌كان له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له بینگوله‌وه دێن، هێزكانی ئاسمانی سوپای تورك بۆ یارمه‌تی زیاتری به هێزه‌كانی په‌یاده بۆ ناوچه‌كه ناردراون.