به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "ZEMAN" ، له دووهه‌م رۆژی كۆبونه‌وه‌ی CHP كه له هۆڵی ئاتاتورك له ئه‌نكارا به‌رێوه‌ده‌چێ، موزیكی كوردی لێدرا و ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه خۆشحاڵی خۆیان به‌و موزیكه ده‌ربری.
ناوی ئه‌و پارچه موسیقایه‌ی كه پێشكه‌ش كراوه "هایه" بووه.
كۆبونه‌وه‌ی گشتی پارتی كۆماری خه‌ڵك له رۆژی هه‌ینی یه‌وه به به‌شداری تێكرای ئه‌ندامانی باڵای ئه‌و پارته ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كردووه و بریاره ئه‌مرۆ كۆتایی به كاره‌كانی خۆی بێنێ.
له ناو ئه‌و پارته‌دا كۆمه‌ڵێك له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد هه‌یه. ئه‌و پارته دوهه‌مین پارتی به‌هێزی په‌رله‌مانی توركیایه.