
فه‌لاح مسته‌فا لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا وێرای راگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ و ئیجابی وه‌سف ده‌كات بۆ به‌روه‌پێش بردنی په‌یوه‌ندییكان له نێوان هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا."
لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:"حكومه‌تی ئه‌لمانیا له رووی ئه‌وه‌ی وڵاتێكی به‌هێزه له رووی ئابووری و سیاسییه‌وه له ئه‌و‌روپا، ده‌توانن به كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌ی باڵوێزخانه‌یه له هه‌ولێر ئاسانكاری گرنگ بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابووری و رۆشنبیری و سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق ده‌بێ.
بریاره سكرتێری یه‌كه‌می باڵوێزخانه‌ی ئه‌لمانیا له به‌غدا وه‌كوو كه‌سی یه‌كه‌م له كۆنسولخانه‌ی هه‌ولێر دانیشێ.