دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له جاشه‌كانی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر ئاماده نه‌بوون شه‌ری گه‌ریلا بكه‌ن، له نێوان هێزكانی ژه‌نده‌رما و جاشه‌كان تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه.
له گوندی "دوغانلی" سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر دوای ئه‌وه‌ی داوا له جاشه‌كان كرا ده‌بێ برۆن بۆ شه‌ر له ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور، جاشه‌كان ئاماده نه‌بوون گونده‌كه‌ی خۆیان به جێ بێڵن و ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی فه‌رمانده‌ی جه‌رنده‌رمای لێكه‌وته‌وه.
جاشه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه ژماریان ده‌گاته نزیك به 110 كه‌س به فه‌رمانده‌یی سوپای ناوچه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه له گوندی خۆیان ده‌مێننه‌وه و درێژه به ئه‌ركی خۆیان ده‌ده‌ن به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ژانده‌رمای گونده‌كه ئاماده نابێ به گوێیان بكا و بریارده‌دا جاشه‌كان چه‌ك بكرێن.
ئه‌م بریاره‌ی فه‌رمانده‌یی سوپا ناره‌زایه‌تی جاشه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه و تێكهه‌ڵچوون له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن رووده‌دا. له ئه‌نجامدا به‌شێك له جاشه‌كانی ده‌ستگیر و چه‌ك ده‌كرێن.
یه‌كێك له جاشه‌كانی رایگه‌یاندووه: به ته‌نیایی بۆ ماوه‌ی 5 مانگ له‌سه‌ر سنوور ماوه‌ته‌وه و چی دیكه ئاماده نییه بچێته‌وه سه‌ر سنوور.
ئه‌و جاشانه نیشته‌جێ گوندی "دۆغانلی" سه‌ر به گه‌ڤه‌رن. له ساڵی 1995 خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی "چوكورجا" به هۆی شه‌رو پێكدادانه‌كانی سوپای تورك و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له لایه‌ن سوپای توركیا چۆل كرا و دانیشتوانه‌كه‌ی به زۆر له گوندی "دۆغانلی" نیشته‌جێ كران".