كۆماری ئیسلامی ئێران له سنووری خاكی خۆیه‌وه به‌ربه‌ستی بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خانه‌قین دروستكردووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی وشك بوونی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و ئێستاش چه‌ند گه‌ڕكێكی شاره‌كه‌ی بێ ئاو كردووه.
ئه‌م كاره‌ی كۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی پرۆژیه‌كه كه ده‌یه‌وێ ئه‌و ئاوانه‌ی دێنه كوردستانی عێراق بگرێ و دواتر رێگه‌ی ئه‌و ئاوانه بۆ پارێزگاكانی شیعه له عێراق بگۆرێ.
به پێی ئه‌م پرۆژه‌یه ئاوی چۆمه‌كانی سه‌ر سنوور له ناوچه‌ی هه‌ورامان، جوانرۆ، سه‌پول زه‌هاو و قه‌سری شیرن كه دێنه‌وه كوردستانی عێراق، پێشیان پێی ده‌گیرێ و دواتر رێگه‌ی سه‌راوژێر بوون بۆ لای پارێزگای شیعه‌كانیان له عێراق بۆ داده‌نرێ.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی 14 ملیارد دۆلاری تێده‌چی و به‌رێوبردنه‌كه‌ی به سپای پاسداران سپێردراوه.
ده‌گوترێ، ئه‌م پرۆژه‌یه كاتێك بریاردرا كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو و له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران بریاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه درا.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی "په‌یامنێر"، ئه‌و كاره‌ی ئێران بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ترسێكی زۆر له نێو دانیشتوانی شاری "خانه‌قین"، چونكه دانیشتوانی ئه‌م شاره به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی كشتوكاڵ و باخداری و پشتیان به‌م ئاوی ئه‌لوه‌ن به‌ستووه.
له‌مباره‌یه‌وه هاوڵاتی "كارزان ئیسماعیل" دانیشتووی خانه‌قین رایگه‌یاندووه :"وشكبوونی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن نه‌ك ته‌نها كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر زیان گه‌یاندن به به‌رووبوومی كشتوكاڵی به‌ڵكو كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش وه‌ك ده‌زانرێت له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له ته‌نیشت ئاوی ئه‌ڵوه‌ن شوێنێكی گه‌شتیاری دروستكراوه و جێگه‌ی رووتێكردنی هاوڵاتیانێكی زۆر بووه به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران، به‌ڵام به وشك كردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن هه‌موو خۆزگه‌كانی ئه‌م شاره ووشك بوون، بۆیه ئێمه داوا له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین كه په‌له بكات له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه."
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین "سه‌میر مه‌حه‌مه‌د" سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه رایگه‌یاندووه :"دیاره وشك بوونی ئاوی خانه‌قین زیانێكی زۆری به شاری خانه‌قین گه‌یاندووه و ئه‌یگه‌یه‌نێت، به‌راستی ئێمه تاوه‌كو ئێستا شتێكی ئه‌وتۆمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه له باره‌ی هۆكاری وشك بوونی ئاوه‌كه ئایا به هۆی دروستكردنی به‌ربه‌سته‌وه بووه ؟ یاخود نه‌بوونی باران بارین؟، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێی ئاگادار بین له سه‌ره‌تای مانگی چواره‌وه ئاوی ئه‌ڵوه‌ن رۆژ به رۆژ رووی له كه‌مبوونه‌وه كرد‌و تاوه‌كو وای لێ هات وشك بێت".
سه‌باره‌ت به رێگه چاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین ئه‌وه‌ی خسته روو كه ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی شار و ئیداره‌ی شاره‌كه داوامان له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ كردووه كه هه‌نگاوی خۆی بنێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه دیاره ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی دانووستانه‌وه ده‌ركرێت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
دواتر له باره‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه تووشی كه‌م ئاوی بوونه‌ته‌وه "سه‌میر مه‌حه‌مه‌د" گووتی :"ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه به هۆی وشك بوونی ئاوی ئه‌ڵوه‌نه‌وه تووشی كێشه و گرفت بوونه‌ته‌وه گه‌ره‌كه‌كانی "ئازادی، ئه‌ركه‌وازی، كه‌ڵات" و چه‌ند گه‌ره‌كێكی ترن و بڕیاریشه له رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتیوازییه‌وه چاره‌سه‌ری بێ ئاویان بۆ بكرێت".