سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئێران رایانگه‌یاند: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می مه‌جلیسی ئێران، كه ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێ كه‌وتبۆوه، هێزه‌كانی رژێم ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد و له ئه‌نجامدا 3 هاوڵاتی ئه‌و شاره كوژران.
نارازیان ده‌وڵه‌تیان به ساخته‌كاری (تقلب) له هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرد.
ناوی كوژراوه‌كان به‌و شێوه‌یه راگه‌یاندراوه: كسرا میری، ئه‌شكان بی باك، حامید ئه‌سه‌دی.
له‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ی نێوان هێزه‌كانی رژێم و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، خوپێشانده‌ران ده‌ستیان دایه ئاگرتێبه‌ردانی شوێنه ده‌وڵه‌تییه‌كان و زیانیان گه‌یانده هه‌ندێك له بانك و داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی.