وته‌بیژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر تۆری ئینتێرنێت بڵاویكردۆته‌وه، نارزایه‌تی خۆی له‌هه‌مبه‌ر بۆردومانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی فرۆكه شه‌ركه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاـه ده‌ربریوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وێرای ئاماژه به‌وه ئه‌م كرده‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه، داواش ده‌كات له پێناو سه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌كه‌دا بۆردومانه‌كه رابگرێ.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان"ه:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دیسان سوپای توركیا خه‌ریكی بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانه له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، كه بۆته هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و ناڕه‌حه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ده‌بێته هۆی زیانی مادی گه‌وره له رووی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ. بێگومان ئه‌م كرده‌وانه‌ی سوپای توركیا به پێشێلكردنێكی گه‌وره داده‌نرێت بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی وڵات و خاكی عێراق.
هه‌روه‌ها دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گشت لایه‌كه و خزمه‌تی هه‌وڵه‌كانی پرۆسه‌ی بونیاتنانی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ناكات له ناوچه‌كه‌دا. به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو بارودۆخه‌كان رووه‌و ئاڵۆزبوونی زیاتر ده‌بات و نا سه‌قامگیری به‌دوای خۆیدا دێنێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له دۆستانی هه‌ردوولا ده‌كه‌ین فشارێكی زیاتر بخه‌نه سه‌ر كاربه‌ده‌ستانی توركیا بۆ راگرتنی ئه‌م كرده‌وانه و له هه‌مانكاتدا ناره‌زایی خۆشمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلكاریانه ده‌رده‌بڕین و ئیدانه‌یان ده‌كه‌ین و داواكارین به‌زووترین كات كۆتایی به‌م ده‌ست درێژییانه بێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
26/4/2008