ناوه‌ندی هه‌واڵنێری كۆماری ئیسلامی "ئیرنا"،له هه‌واڵیكدا زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی له شاری قوروه راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌م ناوه‌نده، وشكه‌ساڵی ئه‌مساڵ زیاتر له 191 ملیارد ریال ( نۆزده ملیارد و سه‌د ملیۆن تمه‌ن) زیانی گه‌یاندۆته بواری كشتوكاڵی و باغاتی شاری قوروه له ئوستانی كوردستان.
به‌شی زۆری ئه‌و زیانه وه‌به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و ناوچه‌یه دروست كردووه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌و ناوچه‌یه هۆكاری ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ی بۆ نه‌بارینی باران و سه‌رمای زستان گه‌راندۆته‌وه.
قوروه یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی له ئوستانی كوردستانه و نزیك به 100 هه‌زار هیكتار به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئه‌و ناوچه‌یه كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ لایه‌نی ئابووری دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه.