دوای راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، خه‌ڵكی شاری شنۆ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبونه‌وه.
شنۆ و نه‌غه‌ده به یه‌كه‌وه یه‌ك نوێنه‌ریان له مه‌جلیس ده‌بێ هه‌بێ و پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌ر دوو شار كورد و ئازه‌رییه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی گه‌یشتوو له شاری شنۆ، دوای راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رنه‌كه‌وتنی پاڵیوراوی كورد به‌سه‌ر رهكهبهری ئازه‌ری، خه‌ڵكی شاری شنۆ رژانه سه‌ر شه‌قام ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربریوه.
به پێی راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ندازیار "خزری" به ره‌گه‌ز كورد 123 ده‌نگی كه‌متر له رهكهبهری ئازه‌ری خۆی وه‌ده‌ست هێناوه.
پێشتریش گومانی ئه‌وه هه‌بوو كه كۆماری ئیسلامی به جۆرێك دوو پاڵیوراوی مه‌جلیس له دوو نه‌ته‌وه‌ی پێكهێنه‌ری شاری نه‌غه‌ده و شنۆ بۆ خولی دوهه‌م بێڵێته‌وه و به‌و جۆره حه‌ساسیه‌تێك دروست بكات و له ئه‌نجامدا خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان رابكێشێ.