مسته‌فا پور محه‌ممه‌دی وه‌زیری لادراوی ئێران ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وێرای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناره‌زایه‌تی خۆی له‌هه‌مبه‌ر لادرانی له پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ده‌ربری.
مسته‌فا پور محه‌ممه‌دی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له ئاخرین رۆژه‌كانی وه‌زیریدا، ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شورای ئیسلامی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی وته‌كانی پور محه‌ممه‌دی، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌و شێوه‌یه بووه: 69% نوێنرانی ناسراو به پاریزگاره‌كان، 16% نوێنه‌رانی ریفۆرمخوازان و 14% ی كۆی ده‌نگه‌كان وه‌به‌ر ئه‌و كه‌سانه كه‌وتووه كه خۆیان به بی لایه‌ن له‌قه‌ڵه‌م داوه.
پور محه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌و پێی 69% له كۆی 287 كورسی په‌رله‌مانی ئێران له لایه‌ن پارێزگارانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
پور محه‌ممه‌دی له پرسیارێكی هه‌واڵنێران له باره‌ی له‌سه‌ر كار لادرانی، به روویه‌كی ناخۆش گوتی: تا ئێستاش هۆكاری لادانم نازانم. زۆر قسه هه‌یه كه بیكه‌م به‌ڵام پێویست به گوتن ناكات.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بام له‌و بارودۆخه‌دا ئه‌و كاره‌م نه‌ده‌كرد.
له هه‌فته‌ی رابردوودا دوو وه‌زیری ناوخۆ و ئابووری ئێران له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر كار لادراون و ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی هه‌ر دوو وه‌زیری لێ كه‌تۆته‌وه و به راده‌یه‌ك كه وه‌زیری ئابووری ئێران هه‌ندێك له نه‌هێنیاتی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی خسته روو و راسته‌وخۆ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به ناكارایی وه‌سف كرد.