2008/4/26
باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نكارا: له‌ باره‌ی ئۆپێراسیۆنه‌كان، ئاڵوگۆری زانیاری له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامه‌

باڵوێزی توركیا "رۆس  ویلسۆن" رایگه‌یاند: له‌ ئۆپێراسیۆنه‌كاندا ئاڵوگۆری زانیاری نێوان توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر "باكوری عێراق" به‌رده‌وامه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری "HABER TURK"، باڵوێزی وڵاته‌ یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نكارا له‌ وتووێژێكدا رایگه‌یاندوو: "له‌ باره‌ی  ئۆپێراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی باكووری عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵوگۆری زانیاری كراوه‌ و ئه‌م ره‌وته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت."


له‌ مانگی شوباتی رابردوودا هێزه‌كانی وشكایی ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌ بیانی بوونی گه‌ریلاكانی PKK، هێرشێكی سه‌ربازی  به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و دوای ناره‌زایه‌تی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ژێر گوشاری حكومه‌تی ئه‌مریكا توركیا خاكی هه‌رێمی كوردستانی به‌ جێ هێشت.
توركیا ئێستاكه‌ ته‌نیا له‌ رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێ.

 

نووسینی: ‌ ماد نيوز ڕێکه‌وتی 18:34 | چینی: ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)


تێبینی تۆ ؟