ته‌له‌فزیۆنی "TGRT HABER" هه‌واڵی كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌ی له شه‌رو پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆ راگه‌یاند.
له شه‌ر و پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆ له نێوان سوپای تورك و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له شاخی "جودی" 1 سه‌ربازی دیكه كوژرا.
له قوربانیانی پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست دا نییه.
له كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، هه‌واڵی كوژرانی سه‌ربازێك و جاشێكی دیكه له سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا راگه‌یاندرا.
هۆی كوژرانی ئه‌م دوو كه‌سه ته‌فینه‌وه‌ی "مین" راگه‌یاندرا.
به‌و جۆره له ئه‌نجامی شه‌رو پێكدادانه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو له نیوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی PKKدا ژماری كوژراوه‌كانی سوپای تورك گه‌یشته 5 كه‌س، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره.