دیك چێنی له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی خۆیدا داوای له ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان كردووه كه له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی رێگه بده‌ن ئاسمانی ئه‌و وڵاته به كار بێنن.
هه‌واڵنێری "ایسنا" یه‌كێك له نزیكترین ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵنێری سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له هه‌واڵیكدا ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاشكرا كردووه.

به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌م ناوه‌نده، دیك چێنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كه به دارێژه‌ری سیاسه‌ته گشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێ، له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی خۆیدا بۆ توركیا داوای له ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كردووه كه له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی رێگه بده‌ن ئاسمانی ئه‌و وڵاته به كار بێنن.
به گوێره‌ی ئه‌و ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه، رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی به ناوی "لۆكانار" له هه‌واڵێكدا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌مریكایان خستۆته روو.
ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسیه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: "ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی ئه‌و دواكارییه‌ی ئه‌مریكای نه‌داوه‌ته‌وه."
ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌مریكا پلانێكی نوێ بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران له ده‌ستدایه و نیكۆلاس ساركوزی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسه ئاگاداری هه‌ندێك له ورده‌كارییه‌كان هه‌یه.