كۆماری ئیسلامی رێگه‌ی به ئه‌رمه‌نییه‌كان نه‌دا رێز له یادی 93 ساڵه‌ی ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بگرن.
دوینێ 24ی نیسان یادی ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان به ده‌ستی توركه‌كانی عوسمانی بوو.
له یادی 93 ساڵه‌ی تاوانی ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی رێگه‌ی به‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئێران نه‌دا كه رێز له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته مرۆڤیه بگرن.
سایتی رۆژنامه‌ی "ZEMAN" له توركیا وێرای ئاشكرا كردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر كه‌مایه‌تی ئه‌رمه‌نی له ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مساڵیش كۆماری ئیسلامی رێگه‌ی به ئه‌رمه‌نییه‌كان نه‌دا ئه‌و بۆنه‌یه به‌رز رابگرن.
كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له ساڵی رابردوو رێگه‌ی به ئه‌رمه‌نییه‌كان دا كه له‌ی كه‌نیسه‌ی "ساركسیان" له تاران كۆببنه‌وه و رێز له قوربانانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بگرن.
ئه‌رمه‌نییه‌كانی دانیشتووی ئێران ئه‌مساڵ به ته‌ما بوون خوپێشان له دژی ئه‌و كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ساز بكه‌ن.