دادگای مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا سزای 44 هه‌زار یۆرۆری بۆ توركیا برێوه.
توركیا به تۆمه‌تی دادگای نادادپه‌روه‌رانه‌ی 5 كه‌س له دانیشتوانی خۆی سزای 44 هه‌زار یۆرۆی بۆ برایه‌وه.
دادگای مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر دۆسیه‌ی دوو تورك كه بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی توركیا بوون، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی تاوانبار ناسی.
ئه‌و پێنج كه‌سه به تاوانی ئه‌ندامێتی له تۆرێكی كاری قاچاغ ده‌ستگیر كرابوون.
دادگای مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه: به‌ندی 1 له یاسای ژماره‌ی 9 ی رێكه‌وتننامه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌روپا باس له شێوازی دادگایی له كاتی دیاریكراو بۆ تۆمه‌تباران ده‌كات و ئه‌م مادده‌یه له توركیا ژێر پێی خراوه.