ماد نیوز
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه: به‌ره‌ی توركمانی له عێراق به‌ڵێنی له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك وه‌رگرتووه كه كه‌ركوك ناگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان.

هه‌واڵنێری فارس له زمانی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی به ناوی "كریسین ساینس مانیتۆر"، رایگه‌یاندووه: ژاڵه نه‌فتچی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی توركمانی گوتویه‌تی:" له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كه به‌ڵێنی پێوستمان له باره‌ی چاره‌نووسی كه‌ركوك وه‌رگرتووه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌نچێته سه‌ر ئیداری هه‌رێمی كوردستان."
نه‌فتچی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "توركیا به‌ڵێنی داوه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و خواسته‌ی كورده‌كان نه‌ك ته‌نیا بێ ده‌نگ نابێ به‌ڵكوو دژ كرده‌وه‌ی سه‌ربازیش له خۆی نیشان ده‌دا."
ئه‌و رۆژنامه‌یه كه‌ركوكی به به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌ڵه‌م داوه.
رۆژنامه‌ی "كریسین ساینس مانیتۆر" له درێژه‌ی راپۆرتێكدا وتوێژی ئیحسان محه‌ممه‌د وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كردۆته‌وه.
د. ئیحسان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه:"حكومه‌تی هه‌رێم سوره له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر كوردستان و بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی رێفراندۆم له كه‌ركوك دژایه‌تیمان نه‌كرد به‌ڵام له‌وه زیاتر چاوه‌روان نابین."
له درێژه‌ی راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا وتوێژی "عه‌لی هاشم موختار ئوغلو" یه‌كێك له به‌رپرسانی به‌ره‌ی توركمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه. هاشم ئۆغلو رایگه‌یاندووه: "كورده‌كان پێی له به‌ڕه‌ی خۆیان درێژتر ده‌كه‌ن و به‌ربه‌ره مافی ئێمه‌ش ده‌خۆن. ره‌نگه ئێمه ناچار به شه‌رێكی چه‌كداری له‌گه‌ڵ كورد بین."
ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "توركمانه‌كان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك چۆڵن بۆ شه‌ری كورد."