ماد نیوز
نیكۆلاس ساركوزی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسه له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه: "ئێستاش دژی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپام و ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م بابه‌ته له ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری من دا بێته ئاراوه، ده‌یخه‌مه ریفراندۆمی گشتی."

به گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی "ئێكۆ نیوز"، ساركۆزی رایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی راسته‌وخۆی هه‌موو وڵاتێك بۆ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا دژم و ئه‌و بریاره‌ش له چوارچێوه‌ی چاكسازی له‌یاسای گشتی فه‌ره‌نسه لادرێ.
ساركۆزی ئه‌م لێدوانه‌ی له كاتیًَكدا داوه كه ره‌وتی دیالۆگ بۆ ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به هه‌وڵی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
توركیا بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا و بۆ كه‌ڵك له پرنسیبه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییكانی دارایی له بانكه‌كانی ئه‌وروپایی و به‌هێزكردن بواری دارایی خۆی ده‌ستی داوه‌ته چاكسازییه‌كی گشتی له وڵاته‌كه‌یدا وبه چاكسازی له یاسای سزای ئه‌و وڵاته به ته‌مای گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی خۆی بپێكێ.
هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاته به گوته‌ی به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا رێگه‌یه‌كی دورودرێژی له پێشه، به‌ڵام سووربونی ده‌سه‌ڵاتی تورك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگه ده‌بینرێ.