ماد نیوز
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له كۆبونه‌وه‌ی دوینێ پێنج شه‌ممه، بریاریدا دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا كه به سه‌رۆكایه‌تی "عه‌بدوڵا گول" سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له كۆشكی "چانكایا" به‌رێوه‌چوو، بریاردرا له‌مه‌ولاوه دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی چاپی توركیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوینێ پێنج شه‌ممه ده‌ریكردووه رایگه‌یاندووه: دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سیاسی عێراق و له‌وانه‌ش كورده‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی توركیادایه.
سه‌ردێری ئه‌و رۆژنامه‌یه به‌و ناونیشانه نوسراوه: " بریاری دانوستان له‌گه‌ڵ كورده‌كان".
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا باس له بارودۆخی قبرس، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تێرۆر و هه‌روه‌ها بارودۆخی عێراق و سیاسه‌تی توركیا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه خرایه به‌ر باس و لێكۆلێنه‌وه و له ئه‌نجامی 5 كاتژمێر و 15خوله‌ك، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی گرنگ و به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان لێ ئاگادار كرده‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه به به‌شداری یاشار بیوك ئانێت، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوپا و فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی ئاسمانی، ده‌ریایی، زه‌مینی ئه‌ركانی سوپا و ره‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی كابینه‌ی شه‌سته‌می ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رێوه‌چوو .
رۆژنامه‌ی "HURIYET" رایگه‌یاند: به پێی بریاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه گفتگۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێی ده‌كا.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وپێش به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا "موراد ئوزچه‌لیك" گوفتگۆیان كردبوو و ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مین گوفتگۆی فه‌رمی له نێوان دوو لایه‌ن دانرا دوای ماوه‌یه‌ك ساردی و گرژی له په‌یوه‌ندی توركیا و هه‌رێمی كوردستان. ئۆز چه‌لیك هه‌روه‌ها "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانی بۆ توركیا بانگهێشت كرد.
به‌یاننامه‌ی كۆتایی ئه‌و ئه‌نجومه هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ PKK داده‌گرێ و هه‌روه‌ها ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری به ئۆپێراسیۆنی سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م دا و له هه‌مانكاتیشدا سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه‌ی به سه‌قامگیری بۆ توركیا له قه‌ڵه‌م داوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "ZEMAN" ، ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی له سیاسه‌تی توركیا به گلۆپێكی سه‌وز بۆ به‌رپرسانی كوردستان له‌قه‌ڵه‌م دا و موژده‌ی ده‌ستپێكدرنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووری و سیاسی به هه‌ر دوو لایه‌ن دا.