ماد نیوز
ئه‌مرۆ 24 نیسان، له 93 هه‌مین ساڵڤگه‌ری ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان، هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌رمه‌نستان مه‌راسیمێكیان بۆ یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رێوه برد.
مه‌راسیمه‌كه كه سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمه‌نستان و به‌رپرسانی سیاسی ئاماده‌ی بوون له شاری "ئیره‌وان" پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌رێوه چوو.
سێرژ سه‌ركسیان سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمه‌نستان له وتارێكدا به‌و بۆنه‌یه رایگه‌یاند:په‌سه‌ند كردنی ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێ.
سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌وان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نییه و به رێز گرتن له یادی قوربانییه‌كانیان له توركیای عوسمانی‌دا خوازیاری ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی "توركیا"ن.
ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان
ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ڵێن، حكومه‌تی توركیای عوسمانی كه خه‌ریكی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی بوو له ساڵانی 1915 تا 1917 بڕیاری كۆچی به زۆری و كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كانی ده‌ركرد و له ده‌رئه‌نجامدا نزیكه‌ی 1 میلیۆن و 500 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی تورك ده‌ڵێن كوژرانی چه‌ند هه‌زار ئه‌رمه‌نییه‌ك په‌یوه‌ندی هه‌بوو به شه‌ری یه‌كه‌می جیهان و له‌و رووداوانه‌دا توركه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی توركیه‌ش گیانیان له ده‌ست داوه.

له ساڵی 2001دا حكومه‌تی فه‌ره‌نسه به فه‌رمی كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كانی به "ژینۆساید" ناو برد و داوای له توركیا كرد كه دان به‌و راستییه دابنێ و ئه‌و كرده‌وه به یه‌كێك له پێش مه‌رجه‌كانی ئه‌ندام بوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا داناوه.
به كار هێنانی ووشه‌ی "ژینۆساید" و یان " پاكتاوی ره‌گه‌زی" ده‌توانێ هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك پروپاگه‌نده‌ی خراپ بێ له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا و كاریگه‌ری نێگاتیڤی هه‌بێ له سه‌ر سیاسه‌تی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی ولات.
تا ئێستا وڵاتانێك وه‌كوو روسیا، ئه‌لمانیا، كه‌نه‌دا، راستی ئه‌و رووداوه‌یان به فه‌رمی ناسیوه.
كۆنوانسیۆنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "نه‌هێشتنی و سزادانی تاوانی پاكتاوی ره‌گه‌زی"، له ساڵی 1948 سه‌باره‌ت به كوشتاری یه‌هودییه‌كان له ئاڵمانیانی نازیدا پێك هات و له ساڵی 1951 به شێوه‌ی یاسایه‌كی جیهانی ره‌چاوكرا.