له دوو كاتی جیاوازدا 7 كه‌س له ئێران له سێداره دراون.
ماڵپه‌ری "ایران پرس نیوز" هه‌واڵی له سێداره‌دانی دوو كه‌سی له ئێران راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، شه‌وی چوارشه‌ممه 4 به‌ند كراوی ئێرانی بۆ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ به‌ندیخانه‌ی "رجایی شهر" گوسترانه‌وه و 2 كه‌س له‌و چوار كه‌سه به‌یانییه‌كه‌ی له سێداره دراون.
ناوی له سێداره دراوه‌كان به‌و شێوه‌یه‌یه: ئیبراهیم قه‌نبری 35 ساڵه و محه‌ممه‌د هوشمه‌ند 24 ساڵه،
له باره‌ی تاوانی ئه‌و كه‌سانه، سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی نه‌داوه.
به گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، محه‌ممه‌د هوشمه‌ند له كاتی روودانی تاوانه‌كه‌ی، ته‌مه‌نی كه‌متر له 18 ساڵ بووه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ماڵپه‌ری "نوانیش" رایگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه 5 كه‌س به تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له له سێداره دراون.
به‌ندیخانه‌ی "اوین" شوێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سزایانه بوو.
هه‌ر له كاتی سزادانی یه‌كێك له تاوانبارانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست كه سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له سزادانی تاوانبار خۆش بوون و به‌و شێوه‌یه یه‌كێك له به‌ندكراوه‌كان له سێداره‌دان گه‌راوه.