ماد نیوز
ماڵپه‌ره‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت راست كردۆته‌وه كه سویسرا دارایی 12 كۆمپانیای ئێرانی له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگرتووه.

به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی "فرانس پرێس"، ئه‌نجوومه‌نی فدراڵی سویس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: 12 كۆمپانیا و 13 كه‌سایه‌تی ئێرانی خرانه سه‌ر لیستی ره‌شی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئابووریان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه تا ئێستا ئه‌و لیسته 23 كۆمپانیا و 27 كه‌سایه‌تی له‌خۆی گرتووه.
ئه‌و وڵاته هه‌روه‌ها ناردنی كه‌لوپه‌لی په‌یوه‌ندیدار به كارگه‌كانی ناوه‌كی بۆ ئێرانیشی قه‌ده‌غه كردووه.
ئه‌مه له حاڵێكدا له مانگه‌كانی رابردوودا رێكه‌وتننامه‌یه‌كی ناردنی غازی سروشتی له ئێرانه‌وه بۆ سویسرا، له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن مۆر كراوه.
به‌و كرده‌وه‌ی سویسرا چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كرێ، رێكه‌وتننامه‌كانی پێشووی ئێران و سویسرا له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش ده‌وڵه‌تی "ژاپۆن"یش دارایی 12كۆمپانیا و 13 كه‌سایه‌تی ئێرانی له‌و وڵاته راگرتبوو. ناوه‌ندی خه‌به‌ری "بلۆمبێرگ" له زمانی یه‌كێك له به‌رپرسانی ژاپۆن، ئه‌و كاره‌ی له درێژه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاندبوو.
شایه‌نی باسه له سێمه‌ین بریارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئێران گه‌مارۆیه‌كی ئابووری قورس‌تر له بریارنامه‌كانی پێشووی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پا وبه پێی ئه‌م بریارنامه‌یه كۆماری ئیسلامی ده‌بێ له ماوه‌ی 3 مانگدا پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كانی رابگرێ.
هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه سه‌ردانی هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئێرانی كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه بۆ پرۆگرامه ناوه‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه كراوه.