ماد نیوز
ماڵپه‌ری زمانحاڵی ئه‌ركانی سوپای تورك رایگه‌یاند كه دوینێ چوارشه‌ممه فرۆكه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته ناوچه‌ی خواكورك له هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرد.

له هه‌واڵێكدا كه ماڵپه‌ری زمانحاڵی ئه‌ركانی سوپای تورك رۆژی 24ی نیسان بڵاویكردۆته‌وه، رایگه‌یاندراوه: دوینێ چوارشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی خواكوركی باكووری عێراق هه‌ندێك جموجۆڵی چه‌كدارانی pkk بینرا كه دیانه‌ویست بێنه ناو خاكی توركیا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسمانی توركیاوه بردومان كران.
له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه حكومه‌تی توركیا ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كات و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ی سوپای تورك نیشان داوه.