ماد نيوز
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ته‌نها له چوار هه‌فته‌ی رابردودا 700 مووشه‌ك و گوله هاوه‌ن له لایه‌ن چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی شاری به‌غدا كراون و له‌وانه‌ش 100یان به‌ر ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوون.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری په‌یامنێر، به پێی چه‌ند ئامارێكی ئه‌مه‌ریكی كه دوێنێ چوارشه‌ممه بڵاوكرانه‌وه ته‌نها له‌مانگی رابردوودا چه‌كداره شیعه‌كانی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در 700 مووشه‌ك و گوله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی شاری به‌غدا كردوه كه نزیكه‌ی 100 مووشه‌كیان به‌ر ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوون.
له‌مباره‌یه‌وه "عه‌قید ئاڵن باچیلیت" له سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، %80ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه ئاراسته‌ی شاری به‌غدا كراون سه‌رچاوه‌كه‌یان شارۆچكه‌ی سه‌دره.
مه‌قته‌دا سه‌در له رۆژانی رابردوودا رایگه‌یاندبوو:ئه‌گه‌ر بێتوو گوشاره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق له‌سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناسراو به سوپای مه‌هدی به‌ردام بێ ئه‌وه شه‌رێكی به‌رفراوانتر له سه‌رانسه‌ری عێراق به‌رپا ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ماڵپه‌ری سبه‌ی رایگه‌یاندووه: پێگه‌ی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر شاری به‌سره كه‌متر بۆته‌وه و سوپای عێراق توانیوێتی زۆرینه‌ی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكات و ژیانی ئاسایی دوای چه‌ندین هه‌فتته شه‌ر پێكدادان بۆ ئه‌وه شاره گه‌راوه‌ته‌وه.
موفه‌ق ئه‌لوبه‌یعی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو: ئێران و سوریا یارمه‌تی چه‌كدارانی شیعه ده‌كه‌ن. ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه گوتی: ئێران له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی زۆر ئاڵۆزدا یارمه‌تی رێكخراوی قاعیده و میلیشیای مه‌هدی ده‌دات له‌یه‌ك كاتدا.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، ئامانجی ئێران له‌م سیاسه‌ته‌یدا ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی شیعی هاوسۆز و لایه‌نگری خۆی له عێراقدا حوكم بكات.